٢٩ تشرینی یەکەم ٢٠٢٤ - ١٩:٢٧
ئەورووپا هێمای دووڕووییە

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕوو لە بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی: ئەورووپا تەنیا هێمای دوو ڕووییە.

  سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا نووسی: بەڕێز بورل، کاتێ دەڵێی دەبێ داکۆکی لە ژیان و کەرامەتی مرۆیی بکرێت، پێمخۆشە بڕوا بکەم. بەڵام کێشە لەوەدایە کە هاوکارانی ئێوە لە ئەورووپا بەبێ هیچ شەڕمێک پاڵپشتی لە کۆمەڵکوژیی غەزە و لوبنان دەکەن.

ناوبراو بە پرسیار لە "گرتنەبەری ڕیوشوێنێک لە لایەن یەکێتی ئەورووپا" بۆ کۆمەڵکوژیی زیاتر لە ٥٠ هەزار فەلەستینی لە غەزە و کۆتایی‌هێنان بە ئاوارەیی ۱.۵ ملیۆن لوبنانی و گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و زێدیان، جەختی کرد: ئەگەر وەڵامێکتان نییە کەواتە دان بەوەدا بنێن کە ئەورووپا تەنیا هێمای دوو ڕووییە.

342/